بێلسا رازی بووە مەشق بە یانەی ئینتەرمیلان بدات

بێلسا رازی بووە مەشق بە یانەی ئینتەرمیلان بدات
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد یانەی ئینتەرمیلان توانیویەتی مارسیلۆ بێلسای راهێنەری ئەرجەنتینی رازی بكات وەرزی داهاتوو پۆستی مەشقی یانەكە بگرێتە دەست.
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەی ئینتەرمیلان رێكەوتنی لەگەڵ بێلسای راهێنەری یانەی ئەتلەتیك بلباودا كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنانی یانەكە لە وەرزی داهاتوودا.
رۆژنامەكە روونی كردەوە كە بێلسا بە مەشقدانەوەی ئینتەرمیلان رازی بووە بەو مەرجەی گۆڕانكاری گەورە لە ئینتەردا بكات و ژمارەیەك یاریزان دوور بخاتەوە.
رۆژنامەكە دەڵێ هەروەها بێلسا داوای كردووە ئینتەرمیلان بەر لەوەی گرێبەست لەگەڵ خۆیدا بكات، دەبێ هەریەك لە ئیتۆراسبی 23 ساڵ و ئۆسكار دی ماركۆس و مۆنیان و سۆسایتای یاریزانانی یانەی ئەتلەتیك بلباودا بكات.
Top