جەماوەری ڤالنسیا هێرشدەكەنە سەر یانەكەیان
یانەی ڤالنسیا لە قۆناخی گەڕانەوەی وەرزی ئەمساڵدا تەنیا یەك بردنەوەی لەسەر یاریگای خۆی بەدەست هێناوە و هەرچەندە یانەكە هێشتا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەكەدایە، بەڵام تادێ فشارەكانی سەری بەهۆی ركابەری تیپەكانی ترەوە زیاتر دەبێ.
یانەی ڤالنسیا تا ئێستا 48 خاڵی لە 30 یاریدا كۆكردووەتەوە و ئەوەش مەترسی ئەوەی لەسەر تیپەكە دروست كردوە كە لە وەرزی داهاتوودا بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نەكات ئەگەر خۆی بەدەستەوە بدات لە بەرامبەر ركابەریی تیپەكانی تری نزیكی لێی، بە تایبەت یانەی مەلەگە و لیڤانتی.
جەماوەری یانەكە توڕەییەكی زۆریان لە دوای كۆتایی هاتنی یارییەكە بەرامبەر یاریزانەكانیان پێشاندا و ئاڵای سپییان بە روودا هەڵبڕین و هێرشی زۆریان كردە سەر ئۆنای ئێمری راهێنەری یانەكە كە بەرپرسی یەكەمە لە دابەزینی ئاستی تیپەكەی.