راهێنەری ڤیۆرەنتینا: دەترسین لە بەردەم هاندەرانی خۆماندا یاری بكەین
یانەی ڤیۆرەنتینا لەسەر یاریگای ستادیۆ فرانكی تایبەت بە خۆی بە گۆڵێك بەرامبەر دوو گۆڵ بە یانەی كیڤۆ دۆڕا و بەوەش بووە یەك لەو یانانەی مەترسی دابەزین بۆ پلە دووی ئیتاڵیایایان لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا لەسەرە لە كاتێكدا وەرزەكە تەنیا 8 یاری ماوە.
رۆسی دوای دۆڕانەكە گوتی یاریكردن لەسەر یاریگای خۆمان لە كاتێكدا یاریزانەكان لە هاندەران بترسن كارێكی خۆش نییە ویارمەتیمان نادات بۆ ئەوەی یارییەكی باش بكەین و خۆمان لە دۆخی خراپمان رزگار بكەین، ئەوە كاریگەری لەسەر بیركردنەوە و ئاستمان دەبێت.
هەروەها گوتی تەنانەت لە دەرەوەی یاریگای خۆشمان باش یاری دەكەین، بەڵام بردنەوە بەدەست ناهێنین، زۆر قورسە لە ژێر پەستانی زۆری جەماوەردا یاری بكەین، چونكە ئەوە بێگومان نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەنجامەكانمان.