لە دواین یاری خولی نایابی كوردستان
گوڵان: كارزان كانەبی
لە رۆژانی رابردوو بە ئەنجامدانی 7یاری پەردە لەسەر یارییەكانی خولی نایابی كوردستان داخرا.
لە میانی یارییەكانی هەفتەی كۆتایی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بە ئەنجامدانی حەفت یاری پەردە لەسەر یارییەكانی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەكانی كوردستان دادرایەوە، هەر چەندە جامی خولەكە بۆیانەی هەولێر كۆتایی هاتووە ئەو بۆتە پاڵەوانی خولەكە،هەریەك لە یانەكانی سەروە ونەورۆزیش مائاواییان لە خولەكە كردوە، یانەی بروسك لەسەر یاریگای یانەی هەولێر رووبەرووی یانەی هەولێر بوویەوە لەم یاریشدا هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، سەر ئەنجامیش یانەی هەولێر تووشی دۆڕان هات بە ئەنجامی گۆلێكی بێ بەرامبەر، یانەی هەندرێن لە یارییەكی بەهێزدا توانی لە یانەی هەندرێن بباتەوە بە گۆلێكی بێ بەرامبەر بەم ئەنجامەش هەریەك لە یانەكانی هەندرێن وبروسك پلەكانی دووەم و سێ یەمیان پێبرا.ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
بێشمەركەی سلێمانی –هەلۆ(1-1)گۆڵ
نەورۆز-سلێمانی(0-2)گۆڵ
زاخۆ –شێروانە(0-0)گۆڵ
سەورە-ئارارات(1-3)گۆڵ
زێرەڤانی –پێشمەرگەی هەولێر(3-3)گۆڵ
ریزبەندی یانەكان
1-هەولێر48ڵ
2- هەندرێن46خاڵ
3-بروسك45خاڵ