هەولێر و بەغدا یەكسان بوون
لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا یانەی هەولێر میوانداری یانەی بەغدای كردو هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون.
بەمەبەستی زیاتر خۆئامادەكاری بۆیارییەكانی داهاتووی هەردوو خولی یانە كانی بژاردەی عێراق وجامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا یانەی هەولێر لە رۆژانی رابردوو چەند یارییەكی دۆستانەی بەرامبەر هەریەك لە یانەكانی شەرگات و نەفتی بردەوە، لە دواین یاری ئامادەكاریشدا میوانداری یانەی بەغدای شاری بەغدای كرد، لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەر گۆڵی تیپی میوان، لەبەرامبەریشدا یانەی بەغدا بە چەند هێرشێكی پێچەوانەوە وەڵامی هێرشەكانی یانەی هەولێریان دایەوە سەر ئەنجامیش هەردوو تیپ بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.