شاندی یانەی هەولێر بۆوڵاتی هیندستان بەرێكەوت

شاندی یانەی هەولێر بۆوڵاتی هیندستان بەرێكەوت
گوڵان : كارزان كانەبی
شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە شاندی یانەی هەولێر لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بەرەو وڵاتی هیندستان بەرێكەوێتن بەمەبەستی ئەنجامدانی یاری جەولەی سێیەمی قۆناغی یەكەمی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی كۆمەڵەی دووەم بەرانبەر یانەی ئێست بەنگالی هیندی، شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە شاندەكە لە هەولێر دەچێت شاری دوبەی رۆژێك لەم شارە دەمینێتەوە دواتر لە شاری دوبەی ڕاستەوخۆ بۆ وڵاتی هیندستان بەرێكەوتن بە تایبەتی بۆ شاری كەلكوتا، كە یارییەكە لەم شارە ئەنجام دەدرێت.
شاندی یانەی هەولێر بۆ ئەم یارییە بە سەرۆكایەتی بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێرە و شاندەكە لە 29 ئەندام پێكاهاتووە، بەمشێوەیە. بێجان ئیبراهیم (سەرۆك شاند)، نزار مەحروس (راهێنەر)، فەواز مەندۆ (یاریدەدەری راهێنەر)، عومەر مەجید (یاریدەدەری راهێنەر)، سامر رێحانی (راهێنەری گۆڵچی)، پوشۆ خەسرۆ (كارگێری)، د.عەبدولخالق محەمەد (پزیشك)، ساڵح تەرار (چارەسەركەر)، وەلید تەبرە، و (20) یاریزان بەمشێوەیە گۆڵچی (دیدار حامد، سەرهەنگ موحسین)، هێڵی بەرگری (ئەحمەد ئیبراهیم، ئەحمەد ئەیاد، ئیڤان بۆكینیا، نەدیم سەباغ، مەهدی كەریم، حوسێن عەلی وەحید، ئاوس ئیبراهیم)، هێڵی ناوەڕاست (سەعد عەبدولئەمیر، حوسێن عەبدواحید، نەبیل سەباح، عەبدولرەزاق حوسێن، حەیدەر قارەمان، هەڵگورد مەلا محەمەد، حاتم زێدان)، هێڵی هێرشبەر ( ئەمجەد رازی، ئیفی ئۆبۆدی، مستەفا ئەحمەد، مسلم مبارك). جێگەی باسە یارییەكە رۆژی چوارشەممە (4/4) كاتژمێر 12.45 خولەكی نیوەرۆ بە كاتی كوردستان هەر یەك لە یاریزانان لوئەی سەڵاح و سەعد عەتیە لە یارییەكە بەشدارنابن بەهۆی پێكانەوە
Top