ئەلێگری: ئێمەش بەدەست ناوبژیوانانەوە دەناڵێنین

ئەلێگری: ئێمەش بەدەست ناوبژیوانانەوە دەناڵێنین
ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی میلانی ئیتاڵی گوتی تیپەكەی ئەویش رووبەڕووی زوڵمی ناوبژیوانان دەبێتەوە و بە پێویستی زانی كەس چیدی باسی میلان نەكات وەك یانەیەكی پارێزراو لە هەڵەی ناوبژیوانان.
دوای یەكسان بوونی لە بەرامبەر یانەی كاتانیا ئەلێگری دووپاتی كردەوە كە تیپەكەی هەستی بە ماندووبوون كردووە بەهۆی زۆری یارییەكانییەوە لە چەند هەفتەی رابردوودا و دووپاتی كردەوە كاتانیا باش یاری كرد.
ئەو راهێنەرە پرسیارێكی لێكرا لەبارەی ئەژمار نەكردنی گۆڵێكی رۆبینیۆوە لە یارییەكەدا و لە وەڵامدا گوتی هەرچەندە بینینی قورسە، بەڵام گۆڵێكی تەواو بوو، كێشەكە تەنیا پەیوەندی بە ناوبژیوان و راهێنەرەوە نییە، بەڵكە پەیوەندی بەو سكاڵا و گازندە بەردەوامانەوە هەیە كە هەندێك دەیكەن و لەوانەش مارۆتا لە یانەی یۆڤنتۆس، دەبێ ئەو بێدەنگ بێ چونكە ئەوەی ئەو دەیڵێ ئێمەشی گرتووەتەوە.
مارۆتای یەك لە بەرپرسانی یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی ئاشكرای كردبوو كە یانەكەی لەلایەن ناوبژیوانانەوە هەڵەی زۆری بەرامبەر دەكرێت و هەندێك یانەش پارێزگاری لێدەكرێت لەلایەن ناوبژیوانانەوە.
Top