بەهۆی ناكۆكییەكانەوە رۆبن روو لە مانچستەر یونایتد دەكات
ناوی رۆبن ئێستا زۆر بە ناوی مانچستەرەوە دەبەسترێتەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی وەك رۆژنامەكان باسی دەكەن ناكۆكییەكی زۆر لە نێوان ئەو یاریزانە هۆڵەندییە و یۆب هاینكسی راهێنەری یانەكەدا هەیە.
لە چەند هەفتەی پێشوودا رۆبن رووبەڕووی پشتگوێ خستنێكی زۆر بووەوە لەلایەن هاینكسەوە، بە تایبەت كە رۆبن بۆ چەندین یاری لەسەر كورسی یەدەگی یانەكە دەبینرا و بەشداری یارییەكانی نەدەكرد.
رۆبن یەك لە دیارترین یاریزانانی یانەی بایرن میونشنە و یەكێكە لەو یاریزانانەی كە سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی یونایتد هەوڵی زۆر بۆ كڕینی دەدات، و پێشتر ئەو راهێنەرە چەندین جار دووپاتی كردووەتەوە كە ئومێدی ئەوە دەكات رۆبن لە یانەكەیدا ببینێت.