مانچینی هێشتا ئومێدی بە بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی هەیە

مانچینی هێشتا ئومێدی بە بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی هەیە
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی دووپاتی كردەوە تیپەكەی هێشتا ئومێدی بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی هەیە وێڕای ئەوەی دوێنێ لەگەڵ یانەی سەندەرلاند لەسەر یاریگای خۆی 3-3 یەكسان بوو.
مانچینی 8 یاریمان ماوە و ئەگەر مان یونایتد دوو یەكسان بوونی هەبێت ئێمە دەبینە پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵ لەبەرئەوە هێشتا هەلی بردنەوەی نازناوەكەمان لەدەست نەداوە و هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ئەوە دەخەینە گەڕ.
سیتی ژمارەی خاڵەكانی گەیاندە 71 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكە و دوو خاڵ لە دواوەی مان یونایتدەوەیە كە سبەی بەرامبەر بلاكبێرن یاری دەكات.
مانچینی تووڕەیی خۆی لە ئاستی تیپەكەی دەربڕی و گوتی دەمانتوانی زۆر باشتر لەوەی كردمان یاری بكەین، بە شێوەیەكی خراپ بەرگریمان كرد و هەڵەی زۆرمان كرد، بەرگریمان لە دۆخێكی خراپدا بوو و زۆری نەمابوو دوچاری دۆڕان ببینەوە.
Top