گاریس بەیڵ داوای رۆیشتن لە ریدناپ دەكات
بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهام لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی گوتی هەموومان دەمانەوێ ریدناپ لە تیپەكەدا وەك راهێنەر بمێنێتەوە، بەڵام ناشتوانین باسی ئەوە نەكەین كە ریدناپ كارێكی گەورە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا چاوەڕێی دەكات و ئەو باشترین كەس بۆ ئەو كارە.
ئەستێرە تەمەن 22 ساڵەكە زیاتر گوتی من هیچ سەركۆنەیەكی ریدناپ ناكەم ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات، لەبەرئەوەی هەموو كەس باش دەزانێ كە مەشقدانەوەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەلێكی زێڕینە بۆ هەموو راهێنەرێك و خەونی هەمووانە.
لە كۆتاییدا گوتی دوا بڕیار بەدەست خۆیەتی، ئەو خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات، ئەگەر من بم لە جێگەی ئەو دەڕۆم بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، پێویستە ئەوە بكات.
ریدناپ پاڵێواروی بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای دەستلەكاركێشانەوەی فابیۆ كاپیلۆی راهێنەری هەڵبژاردەكە.