بێلسا: میسی زۆری ماوە بۆ ئەوەی مارادۆنا تێپەڕێنێت

بێلسا: میسی زۆری ماوە بۆ ئەوەی مارادۆنا تێپەڕێنێت
مارسیلۆ بێلسای راهێنەری یانەی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی گوتی میسی هێرشبەری بەرشەلۆنە زۆر تاقیكردنەوەی ماوە بۆ ئەوەی بتوانێ دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێ تێپەڕێنێت.
بێلسا لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا روونی كردەوە میسی یاریزانێكی جیاوازە و ئێستا لە پێش هەمووانەوەیە، بەڵام هێشتا زۆر ئەزموون ماوە تێیپەڕێنێت تا بگاتە ئەو ئاستەی ئەرجەنتینییەكان وەك مارادۆنا عاشقی ببن، لەسەرووی هەموو ئەو تاقیكردنەوانەشەوە بردنەوەی نازناوی مۆندیال دێت.
بێلسا ئاماژەی بەوەدا كە رێگای بەردەم میسی هێشتا درێژە و زۆری كاوە، تا باشترین یاریزانی 3 ساڵی رابردووی جیهان بتوانێ بگاتەوە ئاستی ئەفسانەكانی تۆپی پێ.
راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە لە كۆتایی لێدوانەكانیدا گوتی میسی هەنگاوێكی باشی بڕیوە لە چوونە نێو دڵی جەماوەری ئەرجەنتنینییەوە.
Top