هیدینگ دەیەوێ تۆرێس لە جەهەنەمی چێڵسی رزگار بكات

هیدینگ دەیەوێ تۆرێس لە جەهەنەمی چێڵسی رزگار بكات
جۆس هیدینگی هۆڵەندی راهێنەری یانەی ئینجی رووسی دەستەوارەیەكی زەبەلاحی پێشكەشی فرناندۆ تۆرێسی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی كردووە بۆ رزگاركردنی لەو جەهەنەمەی لەو یانەیە تێی كەوتووە بەهۆی دابەزینی ئاست و گۆڵ نەكردنەوە.
رۆژنامەی دەیلی میرۆری بەریتانی گوتی یانەی ئینجی گرێبەستێكی بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند پێشكەشی تۆرێس كردووە كە لە ماوەی 15 مانگی رابردوودا تەنیا 7 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كردووە.
چێڵسی ساڵ و نیوێك لەمەوبەر تۆرێسی بە 50 ملیۆن پاوەند لە یانەی لیڤەرپوول كڕی، بەڵام ئەو یاریزانە لە دۆخێكی باشدا نییە لەگەڵ یانەكەی.
رۆژنامەكە گوتی هیدینگ بیر لەوە دەكاتەوە كە 12 ملیۆن پاوەندیش پێشكەشی ئاشلی كۆلی بەرگریكەری چەپی یانە ئینگلیزییەكە بكات.
یانەی ئینجی پارەیەكی زۆری هەیە و لەوەو پێش گرێبەستی لەگەڵ سامویڵ ئیتۆی كامیرۆنیدا كرد.
Top