یاریزانێكی ئەستۆن ڤێلا تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە
پترۆڤی 32 ساڵ دوای ئەوەی تووشی تایەكی توند هات و بەهۆیەوە برایە نەخۆشخانە، دەركەوت كە دووچاری شێرپەنجەی خوێن (لۆكیمیا) بووە و یانەكەی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاشكرایكرد كە هەواڵەكە مایەی نیگەرانی بووە بۆ هەموو بەرپرسان و یاریزانانی یانەكە و ئەوان پشتگیری تەواوی ئەو یاریزانە و خانەوادەكەی دەكەن.
لۆكیمیا بریتییە لە هەڵوەشانی خڕۆكە سوورەكانی ناو خوێن بەهۆی زۆربوونی خڕۆكە سپییەكانەوە و بەوەش مرۆڤ دووچاری نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەبێت.
پترۆڤ 105 یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و ساڵی 2006 لە یانەی سسكا سۆفیاوە پەیوەندی بە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە كرد و پێش ئەویش بۆ یانەی سەلتیكی سكۆتلەندی یاری كردووە.