چێڵسی دانووستانی بۆ كڕینی هۆلك و فالكاو دەست پێكردووە
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی گوتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دانووستانی لەگەڵ ئەدینسۆن كاڤانی هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و هۆلكی هێرشبەری یانەی پۆرتۆی پورتوگالی دەست پێكردووە.
رۆژنامەكە گوتی رۆمان ئەبرامۆڤیجی خاوەنی یانە ئینگلیزییەكە بۆخۆی هاتووەتە نێو دانووستانەكانەوە بۆ گواستنەوەی كاڤانی بۆ ریزی یانەی چێڵسی.
ئەو دوو هێرشبەرە لە داواكارییە سەرەكییەكانی ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەری دوورخراوەی یانەكە بوون.
ئەو دوو هێرشبەرە بەهۆی ئاستی بەرزیانەوە لەگەڵ یانەكانیان لە وەرزی رابردوو و ئەمساڵدا، بوونەتە جێگەی سەرنجدانی زۆر یانەی ئینگلیزی.