فێرگسۆن: بیری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكەین

فێرگسۆن: بیری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكەین
سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گوتی بیری یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكەین.
هەروەها گوتی ركابەرییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپامان لە بیر نەچووەتەوە و بیریان دەكەین، دوای بینیینی یارییەكانی ریال مەدرید و بایرن میونشن و میلان و بەرشەلۆنە، هەستم كرد كەموكورتییەكمان هەیە كە بەشداری نەكردنە لە قۆناخەكانی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
فێرگسۆن هەروەها گوتی فێربووین لە یارییەكانی ناوەڕاستی هەفتەدا بەشداری بكەین، ئەمە ماوەیەكی زۆرە خوومان پێوەگرتووە و ئێستا بیری دەكەین.
هەروەها گوتی یاریزانەكانیش بە هەمان شێوە بیری ئەو پاڵەوانیەتییە دەكەن، بێگومان كاتێكی باشمان هەیە بۆ پشوودان، بەڵام ناتوانی كاتی پێویست بۆ ئەو كارە بەدەست بێنیت، لەبەرئەوە بۆ ئێمە باشترە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بەشدار بین و یاری بكەین.
Top