كلیستەرز یەك مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە

كلیستەرز یەك مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە
ئەستێرەی تێنسزای بەلجیكی كیم كلیستەرز رووبەڕووی ئەنگاوتنێكی تر بووەوە لە رێگەیدا بۆ گەیشتنە دوا ساڵی یاریكردنی، ئەمەش كاتێك تووشی پێكان هات لە ماسوولكەكانی رانیدا و بەهۆیەوە بۆ ماوەی 4 هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.
كارگێڕیی كلیستەرزی 28 ساڵ رایگەیاند ئەو یاریزانە بەلجیكییە گفتوگۆ لەگەڵ پزیشكەكاندا دەكات بەهۆی دووبارە بوونەوەی پێكانەكەیەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە بەرامبەر یانینا فیكمایەری هاووڵاتییدا دووچاری شكست هات لە پاڵەوانیەتیی میامی.
بڵاوكراوەیەك بە ناوی ئەو یاریزانەوە گوتی ئەو دووچاری كرژبوونێكی كاتی هاتووە لە ماسوولكەكانی قاچیدا و ئەو ئومێدی ئەوە دەكات بە زووترین كات بگەڕێتەوە یاریگاكان.
كلیستەرز پێشتر ئاشكرای كردبوو لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا بەیەكجاری واز لە یاریكردن دەهێنێت.
ئەو یاریزانە بەلجیكییە كە تا ئێستا 4 نازناوی پاڵەوانیەتییەكانی گراند سلامی بەدەست هێناوە، بەشداریكردنی لە ئۆڵۆمپیادی لەندەنی 2012 بە دوا ئامانجی خۆی وەك وەرزشوانێك داناوە.
Top