كارگێڕیی یانەی یۆڤنتۆس دەست بەسەر پشكەكانی خێزانی قەزافی لە یانەكەدا دەگرێت

كارگێڕیی یانەی یۆڤنتۆس دەست بەسەر پشكەكانی خێزانی قەزافی لە یانەكەدا دەگرێت
بەڕێوەبەرایەتی باجی ئیتاڵیا ئاشكرای كرد دەستی بەسەر پشكەكانی خێزانی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووی لیبیادا گرتووە كە بڕەكەی دەگاتە 1.1 ملیار یۆرۆ و لە نێویدا 1.5%ی پشكەكانی یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان گوتیان دەستبەسەرداگرتنی پشكەكان لەسەر داوای دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای بووە و لە هەمان چوارچێوە پشكەكانی عەبدوڵا سنۆسی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری لیبیاش بەركەوتوون.
لێكۆڵینەوەكان ئاشكرایان كردووە ئەو پشكانە لە ژێر ناوی كۆمپانیای لیبی بۆ وەبەرهێنان و كۆمپانیای لیبیا بۆ وەبەرهێنانی بیان و عەرەبی بووە و قازانجەكانی راستەوخۆ بۆ قەزافی و خێزانەكەی بووە.
لە نێو پشكە دەستبەسەردا گیراوەكاندا، پشكەكانی یانەی یۆڤنتۆس دێت لەگەڵ بانكی یونیكریدیت كە یەكێكە لە گەورەترین بانكەكانی ئیتاڵیا، ئەمە جیا لە كۆمپانیای فیاتی ئیتاڵی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و كۆی هەموویان یەك ملیار یۆرۆیە.
قەزافی لە 20ی تشرینی یەكەمی رابردوودا لەسەردەستی هێزە راپەڕیوەكانی وڵاتەكەی كوژرا.
Top