كارگێڕیی یانەی یۆڤنتۆس دەست بەسەر پشكەكانی خێزانی قەزافی لە یانەكەدا دەگرێت
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان گوتیان دەستبەسەرداگرتنی پشكەكان لەسەر داوای دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای بووە و لە هەمان چوارچێوە پشكەكانی عەبدوڵا سنۆسی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری لیبیاش بەركەوتوون.
لێكۆڵینەوەكان ئاشكرایان كردووە ئەو پشكانە لە ژێر ناوی كۆمپانیای لیبی بۆ وەبەرهێنان و كۆمپانیای لیبیا بۆ وەبەرهێنانی بیان و عەرەبی بووە و قازانجەكانی راستەوخۆ بۆ قەزافی و خێزانەكەی بووە.
لە نێو پشكە دەستبەسەردا گیراوەكاندا، پشكەكانی یانەی یۆڤنتۆس دێت لەگەڵ بانكی یونیكریدیت كە یەكێكە لە گەورەترین بانكەكانی ئیتاڵیا، ئەمە جیا لە كۆمپانیای فیاتی ئیتاڵی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و كۆی هەموویان یەك ملیار یۆرۆیە.
قەزافی لە 20ی تشرینی یەكەمی رابردوودا لەسەردەستی هێزە راپەڕیوەكانی وڵاتەكەی كوژرا.