نیستەلڕۆی: تا ئێستا بڕیارم لە چارەنووسی خۆم نەداوە
نیستەلڕۆی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی تا ئێستا بڕیارم لە چارەنووسی خۆم نەداوە، لەبەرئەوەی ئەو بڕیارە پێویستی بە بیركردنەوەی زیاتر هەیە، بڕیاری خۆم دەدەم لە چەند هەفتەی داهاتوودا و دواتر لەگەڵ یانەكەمدا لەوبارەیەوە قسە دەكەم.
هێرشبەرە هۆڵەندییەكە دووپاتی كردەوە كە كاروانی وەرزشی لە یانەی مەلەگە كۆتایی پێ دێنێت و روونی كردەوە كە لەوانەیە ساڵێكی تر لەگەڵ یانەكەیدا بەردەوام بێت.
نیستەلڕۆی هەروەها روونی كردەوە كە وازهێنانی لە یاریگاكان نزیك بووەتەوە و كارەكە ئێستا بەندە بەوەوەی ئایا وەرزێكی تر بەردەوام دەبێت یان نا.