پاتریك ڤێرا: ناوبژیوانەكان یارمەتی مانچستەر یونایتد دەدەن

پاتریك ڤێرا: ناوبژیوانەكان یارمەتی مانچستەر یونایتد دەدەن
پاتریك ڤێرای یاریزانی پێشووی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی ناوبژیوانانی خولی ئینگلیزی تۆمەتبار كرد بە چاوپۆشیكردن و یارمەتیدانی یانەی مانچستەر یونایتدی پێشەنگی خولەكە.
ڤێرا كە ئێستا پۆستێكی كارگێڕی هەیە لە یانە مانچستەر ستی گوتی پێم وایە كاتێك ناوبژیوانانی خولی ئینگلیزی سەردانی یاریگای مانچستەر یونایتد دەكەن، بەلایانەوە قورسە بڕیاری یەكلاكەرەوە و بوێرانە لە بەرامبەر مانچستەر یونایتد بدەن.
هەروەها گوتی پێویستە یارییەكانی داهاتوومان ببەینەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئێمەش ببینە خاوەنی ئەو ترسە لە بەرامبەر یارییەكانماندا.
مان ستی تەنیا 3 خاڵ لە دوای مانچستەر یونایتدەوەیە و لە یاری پێشوویدا مانچستەر یونایتد نزیك بووە لەوەی 2 خاڵی یارییەكە لەدەست بدات كاتێك ناوبژیوانی یارییەكە رازی نەبوو لێدانی سزا بۆ یاریزانانی یانەی فولهام بگرێت.
ڤێرا گوتی بۆ ئەوەی بگەیتە پێشەنگی خولەكە پێویستە هەندێك لە ناوبژیوانان چاوپۆشی لە كارەكانت بكەن و ئەوەش ئەو خاڵەیە ئێستا بۆ ئێمە ناكرێت.
Top