بۆفۆن: باوەڕم نەدەكرد ركابەری لەسەر نازناوی وەرزی ئەمساڵ بكەین

بۆفۆن: باوەڕم نەدەكرد ركابەری لەسەر نازناوی وەرزی ئەمساڵ بكەین
جیانلۆجی بۆفۆنی گۆڵچی یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی دانی بەوەدانا كە لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا پێشبینی نەدەكرد تیپەكەی بتوانێ ركابەریی لەسەر نازناوی وەرزی ئەمساڵ بكات.
یۆڤنتۆس لە دوای میلانی پێشەنگی خولی ئیتاڵییەوەیە بە 4 خاڵ و ئەمە یەكەمجارە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا یانەكە بتوانێ بگاتە ئەو جێگایە دوای ئەوەی كارەساتی رووداوی كالچیۆ بۆلی بەسەردا ساخ بووەوە.
گۆڵچی یەكەمی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی كۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا وام نەدەزانی هەلی بردنەوەی نازناوی خولی ئەمساڵمان نییە و ئێستا ركابەری لەسەر نازناوەكە.
هەروەها گوتی ركابەریكردن لەسەر نازناوەكە تا ئێستا كراوەیە، هەرچەندە تا ئێستا میلان بە 4 خاڵ لە پێش ئێمەوەیە.
بۆفۆن زیاتر روونی كردەوە نهێنی یۆڤنتۆس لە وەرزی ئەمساڵدا ئەنتۆنیۆ كۆنتییە، ئەو جارێكی تر رووحی بە بەری تیپەكەدا كردەوە و وایكرد هەموومان متمانەمان بەخۆمان هەبێت و توانای بردنەوەمان هەبێت.
Top