ئەمرۆ خولی نایابی كوردستان بەكۆتایی دێت

ئەمرۆ خولی نایابی كوردستان بەكۆتایی دێت
گوڵان: كارزان كانەبی
بریارە ئەمرۆپێنج شەمە بە ئەنجامدانی 7یاری پەردە لەسەر یارییەكانی خولی نایابی كوردستان دابخرێت.
لە میانی یارییەكانی هەفتەی كۆتایی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بە ئەنجامدانی حەفت یاری پەردە لەسەر یارییەكانی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەكانی كوردستان دابدرێتەوە، هەر چەندە جامی خولەكە بۆیانەی هەولێر كۆتایی هاتووە ئەو بۆتە پاڵەوانی خولەكە،هەریەك لە یانەكانی سەروە ونەورۆزیش مائاواییان لە خولەكە كردوە لە ئێستاشدا شەڕی خولەكە لەسەر پلەكانی دووەم و سێ یەمە، یانەی هەولێر دبێتە میوانی یانەی بروسك پێشبینش دەكرێ لەم یراییە یانەی هەولێر یاری بە یاریزانە یەدەگەكان بكات،یانەی بروسك هەولێ سەركەوتن دەدات بۆئەوەی پلەی دووەم بەدەستبهێنێ،یانەی هەندرێش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی كەركوك دەبێتەوە ئەگەر یانەی هەندرێن لەم یارییە سەركەوتن بەدەستبهێنێت دەبێتە خاوەنی پلەی دووەم ئەگەریش تووشی دۆڕان بێت،ڕەنگە ببێتە پلەی سێ یەمی پێببرێت.

ریزبەندی یانەكان
1-هەولێر48ڵ
2- هەندرێن 43خاڵ
3-بروسك42خاڵ
Top