هەولێر لە شەرگاتی بردەوە ئەمرۆش میوانداری بەغدا دەكات
لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا یانەی هەولێر لە شەرگاتی بردەوە ئەمرۆش رووبەرووی یانەی بەغدا دەبێتەوە
بەمەبەستی زیاتر خۆئامادەكاری بۆیارییەكانی داهاتووی هەردوو خولی یانە كانی بژاردەی عێراق وجامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا یانەی هەولێر چەند یارییەكی گرنگی ئەنجامدا، لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا میوانداری یانەی یشەرگاتی شاری موسلی كرد، لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستیكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامێكی باش یارییەكە ببەنەوە بە ئەنجامی دووگۆڵی بێ بەرامبەر گۆلەكانی هەولێر یاریزانان مستەفا ئەحمەد و ئیفی نیجیری تۆماریان كرد لە یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، بریاریشە ئەمرۆیانەی لە دواین ئامادەكارییاندا رووبەرووی یانەی بەغدا ببنەوە لەسەر یاریگای خۆیان لە دواین ئامادەكارییەكانیاندا.