ئەمرۆ چوارشەمە شاندی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەچێتە فەرەنسا
بەمەبەستی بەشداری كردن لە كۆبوونەوەی یەكێتی تۆپی پێی هەرێمەكان لە وڵاتی فەرەنسا بریارە ئەمرۆ چوارشەمە شاندێكی یەكێـی تۆپی پێی كوردستان كەپێك هاتووە لە هەریەك لە سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ودكتۆر سەرهەنگ عەبدولخالق ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بەشداری كبۆنەوەكە بكەن لە وڵاتی فەرەنسا تۆلۆسی لەم بارەشەوە سەفین كانەبی بۆسایتی گوڵان گوتی " ئێمە وەكو شاندێك دەچینە فەرەنسا بەمەبەستی كۆبوونەوەی یەكێتی تۆپی پێی هەرێمەكان ئێن ئیف بۆرد، گوتیشی كۆبوونەوەكان دوو رۆژ بە ردەوام دەبێت لە 30و31ی ئەم مانگە دەبێت لەسەر بەرێوەچوونی یارییەكانی جامی جیهانی ڤیڤایە، گوتیشی تەواوی كۆبوونەوەكە لەسەر ڤیڤایە كە بریارە لەمانگی 5لەهەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.سەفین كانەبی گوتیشی هەوڵدەدەین بە باشترین شێوە پێشوازی لە جامی جیهانی ڤیڤا بكەین لە كوردستان .