بەشی چالاكی وەرزشی و دیدەوانی پەروەردەی خەبات ئامادەكاری بۆ سازدانی فیستیڤالی وەرزشی ساڵانە كرد
بە ئامادەبوونی حەكیم كانەبی بەرپرسی چالاكی وەرزشی و دیدەوانی پەروەردەی خەبات و ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارانی وەرزشی بۆ مەبەستی سازدانی فیستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ سەرجەم مامۆستایانی وەرزشی قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەڕێوەچوو كە تێیدا باس لە چۆنیەتی خۆ ئامادەكردنیان بۆ فیستیڤاڵەكە وەرزشییەكە كرا و هەروەها باس لەو جۆرە یارییانە كرا كە قوتابخانەكان پێی بەشدار دەبن. سەرەڕای ئەوەش مامۆستایانی بەشداربوو بە پرسیارەكانیان تەوەرەكانیان دەولەمەندتر كرد.