هه‌ولێر له نه‌فتى برده‌وه ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ شه‌رگات یارى ده‌كات
له یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریدا یانه‌ى هه‌ولێر له نه‌فتى برده‌وه ئه‌مرۆش رووبه‌رووى یانه‌ى شه‌رگات ده‌بێته‌وه .
به‌مه‌به‌ستى زیاتر خۆئاماده‌كاری بۆیارییهكانى داهاتووى هه‌ردوو خولى یانه كانى بژارده‌ى عێراق وجامى یه‌كێتى یانه‌كانى ئاسیا یانه‌ى هه‌ولێر چه‌ند یارییه‌كى گرنگى ئه‌نجامدا، له یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كاریدا میواندارى یانه‌ى نه‌فتى شارى به‌غداى كرد، له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ولێر توانیان ئاستیكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامێكى گه‌وره له یانه‌ى نه‌فتى میواندار ببه‌نه‌وه ،له یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ولێر ئاست و ئه‌نجامى به‌ر چاویان هه‌بوو توانیان یارییه‌كه به ئه‌نجامى (5-1)گۆڵ ببه‌نه‌وه گۆله‌كانى هه‌ولێر هه‌ریه‌ك له یاریزانان (ئه‌وس ئیبراهیم 2گۆل و مسته‌فا ئه‌حمه‌د2گۆل وكینان نعمه )تۆمارییان كرد، بریاریشه ئه‌مرۆ چوارشه‌مه یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى شه‌رگاتى شارى موسل بكات ، بۆئه‌وه‌ى یارییه‌كى دۆستانه‌ى ئاماده‌كارى تر‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات .