رانێری لە پۆستەكەی دوور خرایەوە
ماڵپەری یانەی ئینتەرمیلان لە ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەكەوە سوپاسی رانێری و یاریدەدەرەكانی كرد لەسەر رووحیەتی پیشەگەری و كاری بەردەوامیان لەگەڵ تیپەكەدا لە ماوەی رابردوودا.
ئینتەر هەروەها ئاشكرای كرد كە ئەندریا ستراماكیۆنی راهێنەری تیپی لاوانی یانەكەی لە بەڕێوەبەری پۆستی راهێنەری یانەكە دەست نیشانكردووە.
رانێری لە ماوەی رابردوودا دووچاری زۆر رەخنە بووەوە بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەوەی یانەكە لە چەند یاری رابردوویدا بەدەستی هێنا، بە تایبەت دۆڕانی بەرامبەر یانەی یۆڤنتۆس لە رۆژی یەكشەمەی رابردودا و ئێستا ئینتەرمیلان لە پلەی دەیەمی خولی ئیتاڵی دێت.
لەلایەكی ترەوە مۆراتی گوتی كاتی ئەوە هاتووە دەستبەرداری نەوەی كۆن بین و متمانەی خۆمان بە یاریزانە لاوەكان ببەخشین.
هەروەها گوتی ئەوان یاریزانی پێگەیشتوون و راهێنەر زیاتر لە توانای ئەوان دەگات لە من، بەڵام كاتێك ئەوان دەبینی یاری دەكەن و ویستی بردنەوەیان هەیە، هەستی مانەویت بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.