چێڵسی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ رۆناڵدۆ و هیگواین تەرخان دەكات
رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ئاشكرای كردووە ئەبرامۆڤیج بودجەیەكی بە بڕی 83 ملیۆن پاوەند كە دەكاتە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی هەردوو ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و گۆنزالۆ هیگواین تەرخان كردووە لە هاوینی داهاتوودا.
هەرچەندە ئەو بڕە پارەیەی ئەبرامۆڤیج دایناوە پارەیەكی زۆرە، بەڵام پێناچێ یانەی ریال مەدرید نیازی فرۆشتنی ئەو دوو یاریزانەی هەبێت، بە تایبەت رۆناڵدۆ كە ئێستا بەردەوامە لە تۆماركردنی ژمارەی پێوانەیی لەگەڵ یانەكەیدا بووەتە ئەستێرەی ژمارە یەكی یانەكەی.
رۆژنامەكە دەڵێ ئەگەر ئەو هەوڵانەی ئەبرامۆڤیج سەركەوتنی بەدەست نەهێنا لەگەڵ ریال مەدرید، ئەوا ناوبراو گرێبەستێكی تری بۆ هێنانی هەردوو ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئەدینسۆن كاڤانی و ئیزكیل لاڤیتزی ئامادە كردووە بە بڕی 58 ملیۆن پاوەند.
چێڵسی ئومێدی بە بردنەوەی هیچ نازناوێ لە وەرزی ئەمساڵدا نەماوە دوای ئەوەی بە ژمارەیەكی بەرچاوی خاڵ كەوتە دوای هەردوو مانچستەرەوە.