جیرڤینیۆ: پێویستیم بە كات هەبوو بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەرسناڵ

جیرڤینیۆ: پێویستیم بە كات هەبوو بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەرسناڵ
جیرڤینیۆی ئەستێرەی هێرشبەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ئاشكرای كرد درەوشانەوەی ئاستی لە ماوەی رابردوودا بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە شێوازی یاریكردنی یانەی ئەرسناڵ دەگەڕێتەوە.
جیرڤینیۆی كامیرۆنی گوتی زۆر دڵخۆشم لە ئەرسناڵ و ئەو ئاستەی پێشكەشی دەكەم، بە تایبەت دوای ئەوەی لە جامی نەتەوەكانی ئەفەریقای 2012 گەڕامەوە و تا ئەوكات پێویستیم بە كاتی زیاتر هەبوو بۆ گونجان لەگەڵ كەشی لەندەن و شێوازی یاریكردنی یانەكەدا.
یاریزانە نێودەوڵەتییەكە لە لێدوانی بۆ ماڵپەری ئەرسناڵ روونی كردەوە كە لە دوای گەڕانەوەی لە جامی ئەفەریقا قسەی لەگەڵ راهێنەری یانەكەدا كردووە و ئەو زانیویەتی كە پێویستی بە پشوو هەیە چونكە ماندووە و ئێستا دۆخێكی نموونەیی و نایابی هەیە.
هەروەها گوتی دەمەوێ لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا لە دۆخێكی باشدا بم و ببمە یاریزانێكی سەرەكی تیپەكە و یانەكە بگەیەنینە دۆخێكی زۆر باش لە ریزبەندی خولەكەدا.
هەروەها گوتی بەڵێن بە جەماوەری یانەكە دەدەم كە هەموو شتێك بكەم بۆ یارمەتیدانی تیپەكە و سەرخستنی و گەیاندنی بە یەك لە 3 پلەكەی یەكەمی ریزبەندی.
Top