دەبێ ئینتەرمیلان 150 ملیۆن بۆ خۆنوێكردنەوە خەرج بكات

دەبێ ئینتەرمیلان 150 ملیۆن بۆ خۆنوێكردنەوە خەرج بكات
ماركۆ تاردیلی ئەستێرەی پێشووی یانەكانی ئینتەرمیلان و یۆڤنتۆس گوتی ئینتەرمیلان لە دۆخێكی خراپدایە و پێویستە هاوینی داهاتوو خۆی نوێ بكاتەوە.
ئەو یاریزانەی پێشوو گوتی ئینتەرمیلان لە وشكەساڵیدا دەژی و ئەمە بەردەوام دەبێت ئەگەر هاوینی داهاتوو پارەیەكی باش بۆ هێنانی یاریزانان خەرج نەكات.
یانەی ئینتەرمیلان لە وەرزی داهاتوودا بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناكات ئەگەر نەتوانێ خۆی بگەیەنێتەوە پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی خولەكە و ئێستا یانەكە لە پلەی دەیەمی ریزبەندیدایە.
تاردیلی گوتی ناتوانی تاوانەكە تەنیا بەسەر راهێنەردا ساخ بكەیتەوە، هەموو پرۆژەكە كەموكورتی هەیە، ئەگەر ئینتەر بیەوێ بە ئاستێكی باشەوە بگەڕێتەوە سەر هێڵی سەركەوتنەكان دەبێ هاوینی داهاتوو لە نێوان 100 تا 150 ملیۆن یۆرۆ خەرج بكات وەك ئەوەی ریال مەدرید چەند ساڵێك لەمەوپێش خۆی پێ نوێكردەوە.
هەروەها گوتی ئەگەر یانەكە ئەمە نەكات ئەوا یانەكە بۆ چەند ساڵی داهاتووش لە ركابەریكردن لەسەر نازناوەكان بێبەش دەبێت.
Top