یانه‌ى چێلسى ده‌یه‌وێت لۆران بلان بكاته‌ رِاهێنه‌رى یانه‌كه‌ى

یانه‌ى چێلسى ده‌یه‌وێت لۆران بلان بكاته‌ رِاهێنه‌رى یانه‌كه‌ى
گولاَن: كارزان كانه‌بى

یانه‌ى چێلسى لۆران بلانى یاریزانى پێشووى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى و رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا كردۆته‌ ئامانج بۆجێگرتنه‌وه‌ى فیلاس بواسى رِاهێنه‌رى یانه‌كه‌ ، ئیبراهیمۆفیشى ملیاردلێرى روسى سه‌رۆكى یانه‌ى چێلسى به‌ نهێنى قسه‌ى له‌گه‌ڵ بلان كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى پۆستى رِاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ى پێبسپێرىَ له‌ شوێنى دى ماتیۆى راهێنه‌رى كاتى یانه‌كه‌ ، له‌ ماوه‌ى رابردووش رۆمان ئیبراهیمۆفیشى روسى سه‌ردانى فه‌ره‌نساى كردوه‌ گفت وگۆى گه‌وره‌شى كردوه‌ له‌گه‌ڵ بلانى بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بكات وه‌رگرتنى مه‌شقى یانه‌ى چێلسى ، پێشتریش بلان راهێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نساى كردوه‌ له‌جامى ئه‌وروپا، بلانیش ئاماده‌ باشى كردوه‌ بۆوه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ ، هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌ى چێلسى هه‌وڵیشى دابوو له‌ ماوه‌ى رابردوو بۆرِازى كردنى هه‌ریه‌ك له‌ راهێنه‌ران كاپیلۆى ئیتالى ورێدنابى ئینگلیزى ، رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌راش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌ سه‌رۆكى یانه‌ى چێلسى پاره‌یه‌كى خه‌یالى ئاماده‌كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى چه‌ندین یاریزانى به‌تواناى جیهانى له‌ یانه‌كه‌ى كۆبكاته‌وه‌ . یانه‌ى چێلسیش هه‌موو هه‌ولێكى بۆبه‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامێكى باشه‌ له‌ جامى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا.
Top