ڤالدانۆ میسى به باشترین یاریزان ده‌زانى له مێژوو
به‌رێوبه‌رى گشتى پێشووى یانه‌ى ریال مه‌درید خۆرخى ڤالدنۆ سه‌رسامه به ئاستى یاریزان میسى كه رۆژ به رۆژ ئاستى له‌به‌ره‌و پێشچووندایه ، ڤالدانۆ به رۆژنامه‌كانى ولاتى ئیسپانیا ئه‌وه‌ى دووپات كردوه كه میسى له ئێستادا باشترین یاریزانه له جیهان و باشترین یاریزانیشه له مێژوو ئاستیشى له ئاستى مارادۆنایه ، میسى پێش ئه‌وه‌ى بگاته ته‌مه‌نى 24ساڵى ئه‌وكاته شایسته‌ى هه‌مووشتێك بووه خاوه‌ن ئاستێكى به‌رز بووه له یارى كردن.گوتیشى میسى به رێگاى بیلیهى ئه‌فسانه‌ى تۆپى پێى به‌رازیلى دهرِوات ، هه‌رچه‌نده پێشتر مارادۆنا ئه‌فسانه بووه هه‌مو شتێكى كردوه له یاریگا ، له به‌شێكى قسه‌كانى تر‌ى ڤالدانۆگوتى یانه‌ى به‌رشلۆنه تیپێكى رێك و پێكه له یارى كردن ده‌زانى چۆن مامه‌له له گه‌ڵ یارییه‌كاندا بكه‌ن ، ئێستا به سه‌رده‌مێكى زێرین تێپه‌رده‌بن.گوتیشى به‌رشلۆنه زانستى ئه‌فلاتون به‌كارده‌هێنێت هه‌میشه پێشكه‌وتن له یارییه‌كانیان دهبینرىَ گوتیشى ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه وریال بكه‌ونه یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئهوروپابىَ گومان به‌هۆى حاتیفیم بۆیانه‌ى ریال مه‌درید حه‌زده‌كه‌م ریال مه‌درید بباته‌وه.