شەعراوی: تۆڕی بەرشەلۆنە دەهەژێنم
هەردوو یانەی میلان و بەرشەلۆنە لەسەر یاریگای سانسیرۆ لە چوارچێوەی یاری چوونی قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بەیەك دەگەن.
شەعراوی گوتی یانەی میلان توانای تێپەڕاندنی یانەی بەرشەلۆنەی هەیە و دەتوانێ لێی بباتەوە.
شەعراوی لەبارەی یارییەكەوە گوتی ئێمە لە دۆخێكی دەروونیی زۆرباشداین، هەمووان بڕوایان لە تواناكانی خۆیان هەیە بۆ بردنەوەی یارییەكە و سەركەوتن بەسەر بەرشەلۆنەدا، ئەو متمانەیە وامان لێدەكات لە بەرشەلۆنە ببەینەوە.
هەروەها گوتی میلان یارییەكە دەباتەوە و منیش گۆڵ تۆمار دەكەم و تۆڕی بەرشەلۆنە دەهەژێنم، ئێمە دەتوانین ئەوە بكەین چونكە دەمانەوێ سەر بكەوین.