مارادۆنا: مۆرینۆ دەستی لەگەڵ شەیتاندا تێكەڵ كردووە
مارادۆنا لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی مۆرینۆ راهێنەرێكی مەزن و گەورەیە و هانی یاریزانەكانی دەدات بۆ ئەوەی باشترین ئاست پێشكەش بكەن و ئەوەی لە توانایاندایە بە باشترین شێوە بیكەن، من نازانم كامپیاسۆ و زانێتی چەند توانایان تێدا ماوە، بەڵام مۆرینۆ ئەوە دەزانێت و وایان لێدەكات هەموو وزەی خۆیان خەرج بكەن.
لەبارەی تۆمەتی لەخۆبایی بوونەوە كە مۆرینۆی پێ تۆمەتبار دەكرێت، مارادۆنا گوتی دەڵێن ئەو لە خۆی باییە، گرنگ ئەوەیە ئەو لەگەڵ شەیتاندا دەستی تێكەڵ كردووە و توانای بردنەوەی گەورەی هەیە، دەستكەوتەكانی ئەو ماوەی بۆ هیچ قسەیەكی تر نەهێشتووەتەوە.