زاراتی: كاروانی من لەگەڵ ئینتەرمیلان كۆتایی هات

زاراتی: كاروانی من لەگەڵ ئینتەرمیلان كۆتایی هات
ماورۆ زاراتی یاریزانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كاروانی ئەو لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان كۆتایی هاتووە و نایەوێ لەو یانەیە بمێنێتەوە.
زاراتی لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا بە شێوەی خواستن لە یانەی لازیۆوە پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە كرد و لە گرێبەستی هەردوولادا هاتووە كە ئینتەرمیلان دەتوانێ لە كۆتایی وەرزدا ئەو یاریزانە بكڕێت.
زاراتی لە وەرزی ئەمساڵدا زۆر كەم بەشداری یارییەكانی ئینتەرمیلانی كرد و ئەوەش دەنگۆی ئەوەی هێناوەتە ئاراوە كە یانەكە نایەوێ بەیەكجاری بیكاتە یاریزانی خۆی.
ئەو یاریزانە دوای ئەوەی لە پێكهاتەی تیپەكە بۆ یاری بەرامبەر یۆڤنتۆس دوورخرایەوە و یاری نەكرد، لە پەیجی خۆی لە تویتەر گاڵتەی بە دۆخی ئینتەرمیلان كرد و شتێكی زۆر و پەیوەندییەكی زۆر لە نێوان من و ئینتەردا نەماوە و بەو نزیكانە هەموو شتێك كۆتایی دێت.
هەروەها گوتی یاری نەكردنم بە شێوەی سەرەكی ناچارم دەكات بەر لە هەر شتێك بیر لەوە بكەمەوە ئینتەرمیلان جێبێڵم، چونكە چیدی نامەوێ لەسەر كورسی یەدەگ دانیشم و سەیری یارییەكان بكەم.
Top