دی ماتیۆ: دەبێ هەموو یارییەكانی داهاتوومان ببەینەوە
ئێستا یانەی چێڵسی 5 خاڵ لە دوای یانەی تۆتنهامەوە دێت كە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی ئینگلیزی گرتووە.
دی ماتیۆی ئیتاڵی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی گوتی لە ماوەی داهاتوودا رووبەڕووی هەندێك رۆژی زۆر زەحمەت دەبینەوە، پێویستە هەموو یارییەكانی داهاتوومان ببەینەوە كە 8 یارین بۆ ئەوەی سەركەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوودا مسۆگەر بكەین.
یانەی چێڵسی لە هەفتەكانی داهاتوودا بەرامبەر هەریەك لە ئەرسناڵ و لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری دەكات و لە یاریگای خۆشیدا بەرامبەر نیوكاسڵ یاری دەكات.
هەروەها گوتی بە چاوپۆشین لەوەی تیپی بەرامبەرمان كێیە، دەبێ یارییەكانمان ببەینەوە، چونكە ئەرسناڵ هێشتا پلەی سێیەمی مسۆگەر نەكردووە لەبەرئەوە بە ئاسانی خۆی بەدەستی ئێمەوە نادات.