یانه‌ی هه‌ولێر یاریزانێكى كورد بانگه‌شتى تیپى یه‌كه‌م ده‌كات

یانه‌ی هه‌ولێر یاریزانێكى كورد بانگه‌شتى تیپى یه‌كه‌م ده‌كات
گولاَن: كارزان كانه‌بى

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به‌فه‌رمی بووه‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان پێش ته‌واوبوونی خوله‌كه‌ به‌ یه‌ك هه‌فته‌، راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر نه‌زار مه‌حروس به‌فه‌رمی برِیاری دا بانگهێشتی كاپتنی تیپی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر عیماد ئه‌سعه‌د بكات بۆ تیپی یه‌كه‌م دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی ناوبراو توانی ئاستێكی به‌رز له‌ گشت یارییه‌كانی خوله‌كه‌ پێشكه‌ش بكات و ببێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ به‌ ده‌ستهێنانی نازناوی خولی نایابی كوردستان.
یاریزانی عیماد ئه‌سعه‌د ته‌نیا ده‌توانێت به‌شداری له‌ یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی عێراق بكات و ناتوانێت به‌شداری له‌ یارییه‌كانی جامی یه‌كێتی ئاسیا بكات به‌هۆی ته‌واوبوونی كاتی ناونووسینی یاریزانان و یاریزان عیماد ئه‌سعه‌د درێسی ژماره‌ی 35 ده‌پۆشێت له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی
جێگه‌ی باسه‌ دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی عێراق ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی كه‌ركووك گرێبه‌ستێكی فه‌رمی پێشكه‌ش به‌ یاریزان عیماد ئه‌سعه‌د كرد، به‌لاَم یاریزانی ناوبراو ئه‌م گرێبه‌سته‌ی ره‌تكردووه‌ برِیاری دا یاری بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێر بكات.
Top