عادل خزه‌یر مایسترۆی پێشووی عێراق ده‌بێته راهێنه‌ری برایه‌تی
دوای ئه‌وه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی توانی خولی تۆپی پێی پله یه‌كی كوردستان به ریتمی سه‌ركه‌توو و گیانی وه‌رزش و هونه‌ری تۆپی پێ پێشكه‌ش بكات و به‌و پهرِی ئه‌مانه‌ته‌وه جۆش وخرۆشی خستبووه نێو خولی پله یه‌كی كوردستان هه‌ر بۆ نموونه كاتێ یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی له‌شاری خۆی یاری به‌رێوه ده‌چوو جه‌ماوه‌ر و هانده‌ری له‌زۆربه‌ی زۆری خولی نایابی كوردستان و عێراق زۆرتر بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆری تێبینیمان به‌تایبه‌تی بۆ دوو یاری دوا هه‌فته‌ی خولی پله یه‌كی كوردستان!،هه‌ر دوای یارییه‌كه راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی به‌رێز ( فاروق خدر) ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی یانه‌ی برایه‌تی كرد و ده‌سته‌ی كارگێرِی یانه‌ی برایه‌تی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی قبوڵ كرد و وسه‌رۆك وده‌سته‌ی كاركێرِی یانه‌ی برایه‌تی سوپاسی راهێنه‌ر ( فاروق خدر ) وجێگره‌كه‌ی ( محه‌مه‌د عوسمان ) كرد بۆ ماندو بوون و هه‌وڵه‌كانیان،دواتر له‌رێككه‌وتی 10/3/2012 یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی بۆندێكی یه‌ك ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ مایسترۆی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق (عادل خزه‌یر) مۆر كرد، دواتر بۆ مۆر كردنی بۆنده‌كه له لێدوانێكی سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی وتی: هه‌رچه‌نده دڵته‌نگین به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی یانه‌كه‌مان بۆ خولی نایابی كوردستان، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌نییه كۆتاییه ، نه‌خێر یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی داوای لێبوردن له هانده‌رانی خۆشه‌ویستی ده‌كات كه به‌درێژای ساڵێك به‌بێ وچان وسڵ نه‌كردنه‌وه بهوپهرِی هه‌ست كردن به‌گیانی وه‌رزشی وخۆشه‌ویستی بۆ یانه‌كه‌یان هانی یانه‌ی برایه‌تییان ده‌دا،بۆندێكی یه‌ك ساڵه‌مان له‌گه‌ڵ یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق عادل خزه‌یر مۆر كرد ،برِی بۆنده‌كه‌ش (18) ملیۆن دیناره كه له‌به‌رواری 15/3/2012 تا 15/3/2013 كۆتایی دێت، ئومێد ده‌كه‌ین راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌مان بتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت له پۆسته‌كه‌ی ، ماوه‌ته‌وه بڵێین یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق عادل خزه‌یر خاوه‌نی چه‌ندین ده‌سكه‌وت بووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه له رووی مه‌شقی تییۆری وپراكتیكی هونه‌ری نوێی تۆپی پێی سه‌رده‌م وخاوه‌نی چه‌ندین برِونامهی مه‌شق و راهێنانه.