جێگری سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئۆلۆَمپى كوردستان ده‌ستنیشانكرا

جێگری سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئۆلۆَمپى كوردستان ده‌ستنیشانكرا
گولاَن: كارزان كانه‌بى

له‌ شارى هه‌ولێر كۆمیته‌ى ته‌نفیزى لێژنه‌ى ئۆڵه‌مپیی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى له‌ دواى ده‌ست به‌كاربوونى سه‌ڵاح حه‌سه‌ن خه‌سرۆ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی كوردستان ئه‌نجام دا.
به‌ده‌ر له‌ ده‌ستنیشانكردنى جێگرى سه‌رۆك، تاوتوێى هه‌ماهه‌نگى و گرێدانى كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم و پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئۆلۆمپى عیراق و فراوانتركردنى چالاَكى یه‌كێتیه‌كان و په‌ره‌پێدانى زیاترى وه‌رزشى ئافره‌تان كرا.
كۆبونه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونى مامۆستا (سه‌لاَح حه‌سه‌ن) سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌و گشت ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ته‌نفیزى به‌رِێوه‌چوو، سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه‌ ته‌رخانكرا بۆ ده‌ستنیشانكردنى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كه‌ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ى ته‌نفیزیه‌وه‌ به‌فه‌رمى (سه‌لاَح محمد كه‌ریم) هه‌ڵبژێردرا.
له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌شدا باس له‌ هه‌ماهه‌نگى زیاترى نێوان لیژنه‌ى ئۆلۆمپى و په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم كرایه‌وه‌و میكانیزمى كۆبونه‌وه‌ى چاوه‌رِوانكراوى هه‌ردوو لایه‌نیش تاوتوێكرا. هه‌روه‌ها دووپاتى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێم و عیراق كرایه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌ كارو چالاَكى لقى یه‌كێتیه‌كانى له‌ هه‌رچوار پارێزگا هه‌ڵسه‌نگاندو ئه‌كتیڤكردنى نوێنه‌رایه‌ته‌كانیش به‌ پێویستزانرا. له‌ دوا به‌شى كۆبونه‌وه‌كه‌شدا كۆمیته‌ى ته‌نفیزى به‌ گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ وه‌رزشى ئافره‌تان كردو جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌ره‌و پێشبردنى كرایه‌وه‌و برِیاریشدرا ئاماده‌كارى ته‌واو بۆ كۆبونه‌وه‌ى داهاتوو بكرێت كه‌ برِیاره‌ دواى جه‌ژنى نه‌ورۆز سازبكرێت.
Top