پلاتینی: من سەرۆك چەتە نیم
پلاتینی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی ئەوەی ریچارد گوتی چاوەڕێ نەكراو بوو، لەبەرئەوەی من ئەو باش دەناسم و ئەو ئێمەی تۆمەتبار كرد بەوەی تۆپی پێمان لە ئینگلتەرا دزیوە و ئەوەش لە رێگەی هەندێك چەتەوە كراوە، بەڵام من چەتە نیم لە یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپادا و ئینگلتەرا وڵاتێكی خاوەن رێزە و شتی زۆر گەورەی پێشكەشی تۆپی پێ كردووە.
هەروەها گوتی تۆپی پێ موڵكی هیچ كەسێك نییە و موڵكی هەموو جیهانە، من دەمەوێ سوپاسی ئینگلتەرا بكەم بۆ ئەوەی پێشكەشی جیهانی كردووە.
پێشتر سەرۆكی یەكێتیی خولی ئینگلیزی رەخنەی توندی لە هەردوو یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا و یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی گرت و تۆمەتباری كردن بەوەی تۆپی پێیان لە ئینگلتەرا دزیوە و گوتبووی ئینگلتەرا تۆپی پێی داهێناوە و زۆر شتی پێشكەش كردووە، ئێمە بنەماكانی ئەو یارییەمان دارشتووە، بەڵام دوای 50 ساڵ لەلایەن چەتەكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپییەوە ئەو داهێنانەمان لێدزرا.