مانگی داهاتوو ویلشێر دەگەڕێتەوە
ویلشێری یاریزانی لاوی یانەی ئەرسناڵ بەر لە پێكانەكەی ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەكەیدا پێشكەشكرد و توانیبووی هاوسەنگیی ناوەڕاستی تیپەكەی رابگرێت و رۆڵی هەبێت و لە ئاستی بەرزی تیپەكەیدا.
رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە ویلشێر ئومێدی ئەوە دەكات لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا توانای بەشداریكردنی لەگەڵ هاوڕێكانی لە تیپەكەیدا هەبێت.
ویلشێر لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا تووشی پێكانێكی قورس هات لە پاژنەی پێیدا و بەهۆیەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریكردن دابڕا.
سەرچاوەكان پێشتر دووپاتیان كردبووەوە كە ویلشێر لەوانەیە تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ توانای گەڕانەوەی نەبێت و بەوەش ئەگەری بەشداریكردنی ئەو یاریزانە لە یۆرۆی 2012 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە كارێكی ئەستەم دەزانرا.