لە ماوەی 9 ساڵدا سەرۆكی چێڵسی 2 ملیار پاوەندی لە یانەكەیدا خەرجكردووە

لە ماوەی 9 ساڵدا سەرۆكی چێڵسی 2 ملیار پاوەندی لە یانەكەیدا خەرجكردووە
دوای دوورخستنەوەی ئەندرێ ڤیلاش بواش لە پۆستی راهێنانی یانەكەی چێڵسی، كۆی ئەو پارانەی رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرۆكی یانەكە لە ماوەی 9 ساڵی رابردوودا لە یانەكەیدا خەرجی كردووە گەیشتە 2 ملیار پاوەند.
رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی گوتی مووچەی ساڵانەی بواش لەگەڵ چێڵسیدا بڕی 4.5 ملیۆن پاوەند بووە و یانەی چێڵسی ناچار بووە بڕی 13 ملیۆن پاوەند بداتە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بواش لەگەڵیدا و لە دوورخستنەوەی بواشدا لە چێڵسی، یانەكە ناچار بووە 9 ملیۆن پاوەندی تر وەك سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بدات.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە لەوكاتەوەی رۆمان ئەبرامۆڤیجی سەرمایەداری رووسی خاوەنداریەتی یانەكەی لە ئەستۆ گرتووە، بڕی كۆی خەرجی یانەكە گەیشتووەتە 2 ملیار پاوەند و ئەمەش لە ماوەی 9 ساڵی رابردوودا بووە.
لەو 9 ساڵەدا چێڵسی 3 نازناوی خولی ئینگلیزی و 3 نازناوی جامی ئینگلتەرا و 2 نازناوی كارلینگ كەپی بەدەست هێناوە.
Top