بینیتێز: لیڤەرپوول نەیانهێشت دانی ئەلڤێش و یۆڤینیچ بكڕم
بینیتێز لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سپۆرت وستریتدی ئینگلیزی گوتی ئەوكات دەمویست هەندێك گۆڕانكاری لە تیپەكەدا بكەم بۆ ئەوەی ویستی بردنەوەی نازناوەكان لە نێو یاریزانەكاندا بمێنێتەوە، لەوانەش هێنانی دانی ئەلڤێش بۆ لای چەپ و ئەوە هەڵبژاردەی ئێمە بوو بۆ ئەوەی ئەلڤێش بكەینە بەرگریكەرێكی لای چەپ و ناوناوەش وەك لاباڵی چەپ یاری بكات.
هەروەها گوتی كێشەی سەرەكی لەو كارەدا نەبوونی پارە بوو لە یانەكەدا و ئەو كات ناچاربووین گرێبەست لەگەڵ كویتدا بكەین كە دەیتوانی وەك لاباڵی چەپ و هێرشبەریش یاری بكات و دواتر ئەو بووە یەك لە یاریزانە هەرە بە تواناكانی یانەكە.
هەروەها گوتی یۆڤینیچ بە هەمان شێوە ئامانجی ئێمە بوو، بەڵام بۆ ئەویش بەرپرسانی یانەكە گوتیان پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ ئەو كارە و بەوەش تیپەكە نەیتوانی ركابەری لەسەر نازناوەكان بكات وەك پێویست.