هاوڕێیەكی منداڵی گورچیلەی خۆی دەبەخشێتە ئەبیدال
رۆژنامەكە ئاشكرای كرد ئەبیدال دەمێك بوو پێویستی بە نەشتەرگەری هەبوو و كاتێك هاوڕێكەی بڕیاری دا گورچیلەی خۆی پێ ببەخشێت، بڕیاری دا نەشتەرگەری بكات و پێدەچێ ئەو نەشتەرگەرییە بەر لە كۆتایی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت و ماوەی نەشتەرگەرییەكە تەنیا رادەوەستێت لەسەر ئەوەی رێوشوێنی گواستنەوەی گورچیلەكە چەندی دەوێت.
رۆژنامەكە دووپاتی كردووەتەوە كە هاوڕێكەی ئەبیدال هەمان گرووپی خوێنی ئەبیدالی هەیە و لە رووی جەستەییشەوە زۆر لە تواناكانی ئەوەوە نزیكە و ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ كارەكە و لە بەرامبەردا دەسەڵاتدارانی فەرەنسا دەیانەوێ لە رێگەی لێكۆڵینەوەوە دڵنیابن لەوەی كە هاوڕێ گورچیلە بەخشەكە ئەو كارەی تەنیا وەك كارێكی مرۆڤانە كردووە و قازانجی ماڵی و دارایی لە رێگەی بەخشینی ئەو گورچیلەیەوە دەست ناكەوێت.