گواردیۆلا: كەی بڕیاری خۆممدا ئاگادارتان دەكەمەوە

گواردیۆلا: كەی بڕیاری خۆممدا ئاگادارتان دەكەمەوە
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەتی كردەوە بڕیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا دابێت و گوتی كەی بڕیاری كۆتایی خۆممدا لە بڕیارەكەم ئاگادارتان دەكەمەوە.
گواردیۆلا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دووپاتی كردەوە ئەو هەواڵانەی باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكەن لەگەڵ بەرشەلۆنە راست ناكەن و گوتی تا ئێستا هیچ بڕیارێكم لەو بارەیەوە نەداوە.
پیپ گوتی تا ئێستا لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ هیچ بەرپرسێكی یانەكەدا قسەم نەكردووە و بە هیچ كەسێكیشم نەگوتووە بڕیارمداوە گرێبەستەكەم نوێ بكەمەوە.
هەروەها گوتی هەر كاتێك بڕیار لە چارەنووسی خۆم بدەم، دەستبەجێ هەمووان لە بڕیارەكەی خۆم ئاگادار دەكەمەوە.
لە ماوەی رابردوودا قسەی زۆر هەبوو لەسەر ئەوەی گواردیۆلا پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلان یان چێڵسییەوە دەكات.
Top