شیكێكی سپی بۆ مۆرینۆ

شیكێكی سپی بۆ مۆرینۆ
رۆژنامەی سەندای میرۆری ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە دانیال لیفی سەرۆكی یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی بڕیاری داوە شیكێكی سپی بداتە مۆرینۆ تەنیا بۆ ئەوەی بە وەرگرتنی مەشقی یانەكەی رازی بێت.
سەرچاوەكان دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كە هاری ریدناپی راهێنەری یانەكە لە هاوینی داهاتوودا ئەركی مەشقی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وەردەگرێت و لەبەرئەوە یانەكە لە ئێستاوە خەم لە هێنانی راهێنەرێكی نوێ دەخوات.
بەپێی رۆژنامەكە تۆتنهام گرێبەستێكی خەیاڵی پێشكەشی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدرید كردووە و ئامادەیی دەربڕیوە هەر بڕە پارەیەك مۆرینۆ داوای بكات بیدات تەنیا بۆ ئەوەی رازی بێت بچێتە یانەكە.
رۆژنامەكە گەشبین نییە بەوەی مۆرینۆ ئەو كارە بكات، چونكە وەك ئەو دەڵێ ئەو راهێنەرە بەڵێنی داوە ماوەی گرێبەستەكەی خۆی لە ریال مەدرید كۆتایی پێ بێنێت بەرلەوەی بڕوات
رۆژنامەكە دەڵێ موچەی مۆرینۆ كە ئێستا لە ریال مەدرید 7 ملیۆن یۆرۆیە لە كاتی چوونی بۆ تۆتنهام زۆر لەوە زیاتر دەبێت.
Top