لە خولی نایابی كوردستان: سبەی هەندرێن وهەولێر بۆپێشەنگ شەڕدەكەن

لە خولی نایابی كوردستان: سبەی هەندرێن وهەولێر بۆپێشەنگ شەڕدەكەن
گوڵان: كارزان كانەبی
بریارە سبەی پێنج شەمە چەند یارییەكی گرنگ لە هەفتەی 25خولی نایابی كوردستان ئەنجام بدرێت.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان وابریارە سبەی پێنج شەمە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ ئەنجام بدرێت لە هەفتەی دوازدە قۆناغی دووەم سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر 3 عەسر ئەنجام دەدرێت، لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیەش كە بەدێربی پایتەخت دەناسرێت، یانەی هەولێر دەبێتە میوانی یانەی هەندرێن، یانەی هەولێر بەجیاوازی دوو خاڵ لە پێش یانەی هەندرێنی ڕكابەریتی،لەم یاریشدا یانەی هەندرێن دەیەوێت یانەی هەولێر تووشی شكست بكات وپێشەنگی یانەكانی لێوەرگرێتەوە پێشبینش دەكرێ ئەم یارییە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیە بێت .ئەمەش خشتەی یارییەكانی ترە.
سلێمانی –زاخۆ
ئارارات-نەورۆز
هەلۆ-شێروانە
پێشمەرگەی هەولێر-سەورە
بروسك-پێشمەرگەی سلێمانی
كەركووك-زێرڤانی
ریزبەندی یانەكان
1-هەولێر45ڵ
2- هەندرێن 43خاڵ
3-بروسك39خاڵ
4- پێشمەرگەی هەولێر36خاڵ
5-زاخۆ 32خاڵ
Top