لە دەستپێكی خولی باسكەی هەڵەبجەی نێودەوڵەتی باگلەر وسیروانی نوێ براوە بوون
لە شاری هەڵەبجە پاڵەوانێتی باسكەی نێودەوڵەتی هەڵە بجەی شەهید دەستیپێكرد.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و حزبی و جەماوەرێكی زۆری وەرزشی لەسەر هۆڵی داخراوی نێودەوڵەتی شاری هەڵەبجەی بە بۆنەی كیمیا بارانی كردنی شاری هەڵەبجە لە ساڵی 1988، یەكێتی تۆپی باسكەی كوردستان پاڵەوانێتی باسكەی هەڵەبجەی نێودەوڵەتی بۆچوار تیپ ئەنجامدا لە ئاستی كچان، لە دەستپێكی پاڵەوانێتیەكەش هەردوو تیپی باسكەی ئەكادو باگلەری توركی رووبەروی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو سەرئەنجامیش یانەی باگلەر توانی یارییەكە بەئەنجامی (65-55)خاڵ لە یانەی ئەكاد بباتەوە، لە یاری دووەمیشدا یانەی سیروانی نوێ لە یانەی سەنحاریبی بردەوە بە ئەنجامی (57-45)خاڵ بریاریشە ئەم پاڵەوانێتیە بۆماوەی چوار رۆژ بەردەوامبێت.