له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى ، هه‌ولێر پێشه‌نگ به‌رنادات

له‌ خولى بژارده‌ى عێراقى ، هه‌ولێر پێشه‌نگ به‌رنادات
گولاَن":كارزان كانه‌بى

له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 19ى خولى بژارده‌ى عێراقى ،هه‌ولێر له‌ كه‌ركوكى برده‌وه‌.
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 19ى خولى بژارده‌ى عێراقى له‌ دواین گه‌رِى یارییه‌كان یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى كه‌ركوك له‌ شارى كه‌ركوك رووبه‌رووى یانه‌ى كه‌ركووك بووه‌ له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوولا ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد، له‌ گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر بالاَده‌ستى خۆیان نواند له‌ رێگاى تۆماركردنى گۆلێك كه‌ ئه‌مجه‌د رِازى به‌توندى گۆڵى كه‌ركوكى هه‌ژاند ئه‌م گێمه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ به‌كۆتایى هات. له‌گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى هه‌ردوولا ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كردو به‌تایبه‌تى یانه‌ى هه‌ولێر توانى له‌رێگاى ئه‌حمه‌ ئه‌یاد گۆڵى دووه‌مى خۆى تۆماربكات، یانه‌ى كه‌ركوكیش له‌رێگاى یاریزان كارزان عه‌بدوللا تاكه‌ گۆلێك تۆماربكات ،له‌م یارییه‌ش سه‌رهه‌نگ موحسینى گۆڵچى یانه‌ى هه‌ولێر به‌كارتى سوور كرایه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ یانه‌ى هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ یارییه‌كه‌ برده‌وه‌ كۆى خاله‌كانى بۆ48خاڵ به‌زركرده‌وه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر بووه‌ پاڵه‌وانى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى بژارده‌ى عێراقى.
Top