برلسكۆنی: خەون بە هاتنی رۆناڵدۆوە دەبینم بۆ میلان
لە لێدوانی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئیتاڵی، بیرلسكۆنی گوتی خەو بەو شەوەوە دەبینم رۆناڵدۆ بگاتە میلان.
رۆناڵدۆ ساڵی 2009 لە مانچستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە كرد بە بڕی 94 ملیۆن یۆرۆ و بەوەش رۆناڵدۆ بووە گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا.
رۆناڵدۆ ئاستێكی خەیاڵی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید پێشكەش دەكات و وەرزی رابردوو بە تۆماركردنی 40 گۆڵ نازناوی گۆڵكەری خولی ئیسپانی بەدەست هێنا و لە وەرزی ئەمساڵدا تا ئێستا 32 گۆڵی تۆمار كردووە.
هەرچەندە بەردەوام دەنگۆی زۆر لەسەر ئەوە بڵاودەكرێتەوە كە رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە خولی ئینگلیزی، ئەو یاریزانە ئەوە رەتدەكاتەوە.
بیرلۆسكۆنی دەڵێ هاتنی رۆناڵدۆ بۆ میلان، تیپەكەم دەكاتە باشترینی جیهان.